• هەواڵی بەپەلە

داواکاریەکی بەپەلەئاڕاستەی هەردوو ئیدارەی قەزای خورماڵ و ناحیەی بیارە دەکرێت

هەورامان نیوز

ئاشکرایەکارگەی غازی هەورامان تاکە کارگەیە کەلە سنوری قەزای خورماڵ و ناحیەی بیارەدا، ئەمەسەرەڕای زۆری دانیشتوان و زۆری سنوری گوندەکان لەگەڵ ئەوەشدا(هاوینەهەوارەکانی زەڵم ، ئەحمەد ئاوا، بیارە و وەزەنێ و تەوێڵە و ئاوێسەر)ی لەسەرە کەبەهۆی هاتنی گەشتیارێکی زۆرەوە و بونی سەدان ڕێستورانت و خواردنگە و نانەوا هتد…خواستێکی زۆر بۆغاز هەیە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی سوتەمەنی سلێمانی بێ ڕەچاوکردنی ئەم بارودۆخە هێشتا مانگانە تەنها ٥ تەنکەر غاز بۆکارگەی غازی هەورامان دابین دەکرێت، لەکاتێکدا خواست بۆغاز لەم ناوچەیە لەسەروی ٨تەنکەرە لەمانگێکدا، ئەمەش بوەتەهۆی کەمبونەوەی غازو دروستبونی کەمی غاز،

ئەمەلەکاتێکدا لە شارەکانی(هەڵەبجەی تازە و پێنجوێن و عەربەت) بەتەواوەتی بەشەغازی خۆیان بۆدابین دەکرێت و کێشەی کەمی غازیان نیە،

بۆیەداواکارین لە هەردو بەڕێزان بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ و ناحیەی بیارە، بەجدی کار لەسەر زیادکردنی بەشەغازی کارگەی غازی هەورامان بکەن بەمەبەستی نەمانی ئەو کێشەی کەمی غازە، دڵنیاین ئەگەر هەماهەنگی و بەدواداچون بۆئەو کێشە بکەن چارەسەری گونجاوی بۆ دەدۆزنەوە

لەگەڵ ڕێزدا

چالاکوانان و بەشێک لەهاووڵاتیانی خورماڵ و هەورامان

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین