• هەواڵی بەپەلە

داوا لە بەرپرسانی سلێمانی دەكرێت ئامادەكاری بكەن بۆ ئەگەری نەخوازراو

هەورام،ان نیوز

كەشناسێك رای دەگەیەنێت، شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، لە سنووری سلێمانی دەبێت ئامادەكاری بكرێت بۆ ئەگەری نەخوازراو.
ئەمڕۆ یەكشەم 29ـی ئەیلوول، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی، بە “وشە”ـی راگەیاند، شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێَتەوە، بۆیە داوا لە بەرگریی شارستانی سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەكەم ئامادەكاری بكەن بۆ هەر ڕووداوێكی نەخوازراو.
زیاتر گوتی، شەوی سێشەم لەسەر چوارشەم شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەبروسكەی بەهێز و تەزرە، تەواوی ناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی باكوری گەرمیان و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دەگرێتەوە، ئەگەری دروستبوونی هەوری سوپەرسێل هەیە و پێشبینی دەكرێت لە ماوەیەكی كەمدا بارانێكی بەخوڕ ببارێت.
باسی لەوەش كرد، ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە لە شوێنە نزمەكان، بەهۆی ئەوەی شەپۆلەكە لە ئێستەوە دەركەوتووە تەزرەی زۆری لەگەڵدایە، داوای لە هاووڵاتییان دەكەین بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەكانیان لە زیانی تەزرە، شەوی سێشەم لەسەر چوارشەم ئۆتۆمبێلەكانیان داپۆشن . 
ئەو پێشبینییە لە كاتێكدایە ئێَستە تەنیا چەند ڕۆژێكە وەرزی پایز دەستی پێ‌ كردووە، تەنیا یەكجار باران لە نیوەی وەرزی ئەمساڵ باریوە.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین