هەورامان نیوز
مامۆستایه‌كی زانكۆ باس له‌وه ده‌كات، ھه‌ندێك لایه‌نی كوردی ھه‌رێمی كوردستانیان به‌و دۆخه گه‌یاند و ئێسته‌یش سوورن له‌سه‌ر قسه‌ی خۆیان و ھیچ ھه‌ڵوێستێكیان به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی به‌غدا نییه، چونكه ده‌زانن كه‌س حیسابیان بۆ ناكات، دێن دژایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن .
دكتۆر سه‌عید خۆشناو مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، به “وشه”ی ڕاگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 مانگ بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ماوه و ھه‌ر لایه‌نێك له عێراق چه‌ند به‌رانبه‌ر به كورد توندتر بن، ئه‌وا زیاتر جه‌ماوه‌ریان ده‌بێت، بۆیه پێویسته كورد له‌وه تێبگات ئه‌وان ھیچ كات نابنه دۆستی كورد و ھه‌میشه دژی ھه‌رێمی كوردستانن و نایانه‌وێت ھه‌رێمی كوردستان پێش بكه‌وێت.
ئه‌و به‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌وان له جیاتی ئه‌وه‌ی دژایه‌تیی ھه‌رێم بكه‌ن، پشتگیریی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان رابگه‌یه‌نن و داوای مافی خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بكه‌ن، نه‌ك دژایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه ئه‌وانه داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدایان ده‌كرد و ئێسته‌یش بێده‌نگ و بێھه‌ڵوێستن.
به‌گوته‌ی دكتۆر سه‌عید خۆشناو، ئه‌وانه دۆڕاندیان و له‌سه‌ر دۆڕاندنیشیان ھه‌ر سوورن، ھه‌موو شتێك به‌پاره ده‌كڕێت و ده‌فرۆشرێت، ته‌نیا خاك به خوێن به ده‌ست دێت و به‌خیانه‌ت ده‌فرۆشرێت، بۆیه ئه‌وانه فرچكیان به‌خیانه‌ت كردووه، به ھه‌موو جۆرێك دژایه‌تیی ھه‌رێم ده‌كه‌ن و پێیان وایه دژایه‌تیی پارتی ده‌كه‌ن، بۆیه بوون و نه‌بوونی ھه‌رێمی كوردستان به پارتی دیموكراتی كوردستان گرێ دراوه، بۆیه له به‌غدا ته‌نیا حیساب بۆ پارتی ده‌كرێت به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ده‌زانن پارتی ھه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌وانی تریش دێن بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆیان بسه‌لمێنن، پشتگیریی به‌غدا ده‌كه‌ن و دژایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه پارتی نه‌بێت له عێراق و له ده‌ره‌وه و له ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستانیش قه‌ت حیساب بۆ یه‌ك لایه‌ن و یه‌ك كه‌س ناكه‌ن، پێویسته پێداچوونه‌وه به‌خۆیاندا بكه‌ن و بێنه به‌ره‌ی گه‌ل و به‌رگری له مافی خه‌ڵك بكه‌ن، نه‌ك دژایه‌تی درێژه پێ بده‌ن وه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته و له ڕابردووش‌دا كردوویانه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم
س: wishe.net