• هەواڵی بەپەلە

دوایین پەرەسەندن؛ پڕۆسەی گواستنەوەی رۆدری بۆ بارسێلۆنا لە قۆناخی کۆتاییدایە

هەورامان نیوز

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی رۆدری، ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی نزیکبووەتەوە.

بێن جەیکبز، رۆژنامەنووسی تۆڕی BBC بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لە گواستنەوەی رۆدری نزیکبووەتەوە، گفتوگۆی نێوان بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی پێشکەوتووە و یانە کاتالوونیەکە بەمزووانە ئۆفەرێکی نوێ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەش دەکات.

رۆدری لەگەڵ بارسێلۆنا لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و چاوەڕوانی رووناکی سەوزی یانەکەیەتی بۆ ئەوەی گەشتی بارسێلۆنا بکات و پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت.

مانچێستەر سیتی هەفتەی رابردوو ئۆفەرێکی فەرمی بارسێلۆنای بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی رۆدری رەتکردەوە و سیتیزن بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای 70 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بارسێلۆنا گفوتگۆی بۆ گواستنەوەی رۆدری خێراتر کردووە و دەیەوێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە ئۆفەرێکی نوێ مانچێستەر سیتی رازی بکات و گرێبەستی رۆدری یەکلایی بکاتەوە.


س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین