• هەواڵی بەپەلە

دوا پەرەسەندن؛ هەڵوێستی کۆتایی ریال مەدرید لەبارەی ئاڕنۆڵد

هەورامان نیوز

ریال مەدرید لە گواستنەوەی زستانە هەوڵی گواستنەوەی ئاڕنۆڵد نادات.

رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید تەنیا دەیەوێت بە بێبەرامبەر گرێبەست لەگەڵ ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد واژۆ بکات و لە مێرکاتۆی زستانە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە نادات.

ئاڕنۆڵد لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەردەچێت، تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی نەگەیشتووەتە رێککەوتن. دەتوانێت لە مێرکاتۆی زستانە بەشێوەی یاسایی رێککەوتنی پێشوەختە لەگەڵ یانەیەک بکات و لە هاوینیش پەیوەندی پێوە بکات.

بەرگریکارە ئینگلیزییەکە ئامانجێکی لەمێژینەی ریال مەدرید، بەتایبەت دوای پێکانە درێژخایەنەکەی دانی کارڤاخال، مێرێنگی زیاتر لەسەر گواستنەوەی ئاڕۆنڵد سوورە، بەڵام نایەوێت پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی خەرج بکات و بەبێ بەرامبەر یاریزانەکەی دەوێت.

بەرگریکارە تەمەن 26 ساڵانییەکە لەبارەی مانەوە یاخود جێهێشتنی رێدز بە راشکاوی ئاشکرایکردووە، چاوەڕوانی دۆخەکە دەکات ئەگەر بێت و لەم وەرزەش هیچ دەستکەوتێکی گەورەیان نەبێت و بێ نازناو بن، ئەو بەدووری نازانێت ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول بکات.

ئاڕنۆڵد لە ئەکادیمیای لیڤەرپوول پێگەیشتووە، بە درێسی یانەکە بەشداری 326 یاریی کردووە، 19 گۆڵی کردووە و 83 گۆڵیشی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی قەڵغان، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و دوو نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕای لەگەڵ رێدز بەدەستهێناوە.

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین