• هەواڵی بەپەلە

دەزگای شەهیدانی عێراق: شەهیدی پێشمەرگەی ناوچە جێناکۆکەکان تۆمار دەکەین

هەورامان نیوز

دەزگای شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند، هەر شەهیدێکی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم تۆمار نەکرابێت، لای ئەوان تۆمار دەکرێت.

عەبدولئیلا ناعیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ـی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندوە، بەگوێرەی هەمواری نوێی یاسای دەزگاکەیان کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکراوە، هەر شەهیدێکی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم تۆمار نەکرابێت، ئەوا لە دەزگاکەی ئەوان تۆمار دەکرێت.

ئەوەشی وتووە: چەندین شەهیدی پێشمەرگە لە کەرکوک، دیالە، سەڵاحەدین و پارێزگاکانی دیکە هەن کە تۆمار نەکراون و مامەڵەکانیان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم ڕاگیراوە، بەڵام ئێستا و ڕێگەیان پێ دەدرێت مامەڵەکانیان بۆ ئەنجام بدرێت و لە دەزگای شەهیدانی عێراق تۆمار بکرێن.

سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق بۆ رۆژنامەوی سەباح، ئەوەشی وتووە: لەگەڵ وەزارەتی و شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پەیوەندیدا دەبن تا بە زوترین کات هەماهەنگی پێویست بکرێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی ئەو شەهیدانە و تۆمارکردنیان لە دەزگای شەهیدانی عێراق.

س: xelk.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین