• هەواڵی بەپەلە

دەستەی دەریاوانی بەریتانی: لە هورمز هێرش كرایە سەر كەشتییەكی نەوت

هەورامان نیوز

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دەستەی دەریاوانی بەریتانی ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ لە هورمز هێرش كراوەتە سەر كەشتییەكی نەوتی تا ئێستە دیار نییە هی چ وڵاتێكە.
ئەمڕۆ سێشەم 14ی تەمووز، ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، كەشتییەكی نەوتی بە دوور 13 میل لە هورمز لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری لیمای عومان بە مووشەك هێرشی كراوەتە سەر، تا ئێستە دیار نییە خاوەندارێتی كەشتییەكە بۆ چ وڵاتێك دەگەڕێتەوە.
دوێنێ‌ ئێران رای گەیاند، گەرووی هورمز بە تەواوی داخراوە، كەچی ئەو زانیارییە زوو لەلایەن ئەمەریكاوە رەت كرایەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دوێنێ‌ گوتی، “هورمز كۆنترۆڵ دەكەین و لە بەرانبەر تێپەڕبوونی كەشتییەكان باج وەردەگرین”.
 

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین