هەورامان نیوز

دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت

دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت

هەورامان نیوز
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری ئەوانەی کە لە هەژماری ن تۆمار کراون، 80 هەزار کەس دەبن و ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ATM ـەکانەوە ئەو هاوکارییە وەربگرن.لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتی: دوای نیوەڕۆ بڕی هاوکاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری ئەوانەی کە لە هەژماری من تۆمار کراون، دەتوانن لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکیشانی پارەی پرۆژەی هەژماری من ئەو هاوکارییە وەربگرن.ژمارەکان وادەڵێن: بۆ ئەم مانگە 80 هەزار کەس لە هاوکاری هاوپەیمانان سوودمەند دەبن و هەر کەسێک بڕی 71 هەزار و 900 دینار لەو هاوکارییە وەردەگرێت.باکگراوند: هاوپەیمانان مانگانە بڕی 20 ملیۆن دۆلار هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، بەشێکی ئەم هاوکارییە بۆ پێداویستی لۆجستییە و ئەوەی کە دەمێنێتەوە دەکرێت بە هاوکاریی دارایی بۆ پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
س: www.ava.news

Exit mobile version