دەنگی دوو تەقینەوه بەغدای هەژاند، كۆمپانیایەكی ئەمەریكی و پەیمانگەیەكی بەریتانی كرانە ئامانج.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی حوزەیران، لە ناوچەی جادریە و شەقامی فەلەستین لە بەغدا، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیسترا.
بەپێی زانیارییەكان، چەند كەسێكی نەناسراو، لەیەك كاتدا هێرشیان كردوەتە سەر باڵەخانەی كۆمپانیای كاتەرپیلەری ئەمەریكی و پەیمانگەی كامبریجی بەریتانی بۆ زمان.
تا ئێستەش ئاستی زیانەكانی هێرش و پەلامارەكە ئاشكرا نەكراوە.
ئەو هێرشە لە كاتێكدایە لە 26ی حوزەیرانیش هێرش كرایە سەر چەند چێشتخانە و ئامادەكردنی خواردنە خێراكان.
س: wishe.net







