• هەواڵی بەپەلە

دەیان وانەبێژی لادراو کران بە گرێبەست

هەورامان نیوز

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ دامەزراندنی دەیان مامۆستای وانەبێژی لادراو ڕادەگەیەنێت.

عەلی ڕەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم بڵاویکردەوە، دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر بڕیاری بە گرێبەستبوون بۆ زیاتر لە 30ی مامۆستای وانەبێژی لادراو دەركرا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو مامۆستایانەی کە لادرابوون لە پەروەردەی سێمێل وەک مامۆستای گرێبەست فەرمانیان بۆ دەرکرا و دەستبەکاربوون.

جێی باسە ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بریاریدا بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی پەروەردە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم مووچەکانیان دابیندەکرێت.

س: xelk.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین