• هەواڵی بەپەلە

رۆژنامەیەكی توركی باسی چەند وردەكارییەكی چەكدانانی پەكەكە دەكات

هەورامان نیوز

دوێنێ پەكەكە بڕیاری دوایین كۆنگرەی خۆی لە ماوەی ئەم مانگە ئاشكرا كرد، بەوەی لەسەر داوای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گیراوی حزبەكە بڕیاری دانانی چەك و خۆهەڵوەشانەوەیان داوە، رۆژنامەی “حورەیەت”ی توركی باسی چەند وردەكارییەكی دانانی چەك و چارەنووسی ئەندام و چەكدارانی پەكەكە دەكات.
بەپێی رۆژنامەكە چەند ناوەندێك بۆ وەرگرتنەوەی چەكی پەكەكە لەو وڵاتانە دێتە دامەزراندن كە حزبەكەی لێیە، ئەوەش بە ئامادەبوونی هەواڵگریی توركیا و داتابەیس بە ژمارە و سەرچاوەی ئەو چەكانە دروست دەكرێت، رەنگە ئەو پرۆسەیە بە هاوشێوەی نموونەی ئێرلەندا چوار ساڵ بخایەنێت و هەوڵیش هەیە بۆ خێراكردنی.  
روونی كردەوە، ئەو قۆناغە نهێنی دەبێت و چەند خاڵێك بۆ پرسەی وەرگرتنەوەی چەك دیاری دەكرێن، لەوانە هاریكاریی ئەو وڵاتانەی پەكەكەی لێیە لەگەڵ هەواڵگریی توركیا و تۆماركردنی زانیارییەكان و سەرچاوەی چەكەكان و ژماەی ئەو چەكانە و هیتریش، دوای تۆماركردنی زانیارییەكان رادەستی دامەزراوە پێوەندیدارەكانی توركیا دەكرێت، لەو قۆناغە وڵاتانی تر و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش بەشداری دەكەن.
سەبارەت بە دۆخی یاسایی ئەو ئەندامانەی پەكەكە كە خۆیان رادەست دەكەنەوە، هەوڵەكان بۆ دیاریكردنی چۆنیەتی مامەڵكردن لەگەڵیان بەردەوامە، لەوانە ئەو ئەندامانەی ئەنجامدانی هیچ تاوانێكیان لەسەر تۆمار نەكراوە، قسەكانیان وەردەگیرێت و ئازاد دەكرێن، كە بەپێی زانیارییەكان 60%ی ئەندامانی پەكەكە لە عێراق تا ئێستە هیچ تاوانێكیان لەسەر تۆمار نەكراوە. 
بەپێی رۆژنامەكە ئەوانەشی ئەنجامدانی تاوانیان لەسەر تۆمار كراوە، بە نزمترین ئاست و بەپێی ئەو یاسایانەی بەركارن سزا دەدرێن، هەرچی سەركردەكانی پەكەكەیە، سەركردە باڵاكانی كە ناویان لە لیستی سوورە و ژمارەیان 30 كەسە، رێگە بە گەڕانەوەیان بۆ توركیا نادرێت و لە نێوان مانەوەیان لەو وڵاتانەی ئێستە تیایدان و رۆیشتن بەرەو وڵاتی تر سەرپشك دەكرێن.  
سەبارەت بە چارەنووسی پۆلێنبەندیی پەكەكە وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی لە توركیا و دنیا و چارەنووسی عەبدوڵا ئۆجەلان لە دوای چەكدانانی پەكەكە، رۆژنامەكە پێی وابوو ئەو بابەتانە پێوەندییان بە دادگای توركیا هەیە بە كۆتاهێنان بە دەستەواژەی رێكخراوی تیرۆریستی و ئەنجامدانی هەمواری دەستووری لە دوای قۆناغی وەرگرتنەوەی چەك، بۆیە ئێستە ئۆجەلان لە زیندان دەمێنێتەوە.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین