• هەواڵی بەپەلە

رۆژنامەیەك: شاندێكی عێراقی لە ئیمارات لەگەڵ كەسایەتییەكی ئیسرائیلی كۆبووەتەوە

هەورامان نیوز

وەزیرێكی پێشووی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد كە ئەم هەفتەیە چەند دیدارێك لەگەڵ شاندێكی عێراقی لە ئیمارات ساز كراوە، ئەوەش لە چوارچێوەی جموجۆڵێك بە سەرپەرشتیی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ پاڵنانی عێراق بەرەو ئاساییكردنەوەی پێوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل و دووركەوتنەوە لە ئێران و نەهێشتنی تیرۆر، گفتوگۆكان دۆخی كورد و درووزەكانی سووریا و رێككەوتنی ئیبراهیمی گرتووەتەوە.
وەك لە راپۆرتێكی رۆژنامەی “جۆرزالیم پۆست”ی ئیسرائیلیدا هاتووە، ئەیووب قرا وەزیری پێشووی ئیسرائیلی كە لە پێكهاتەی درووزە و ئێستە هیچ پۆستێكی فەرمیی نییە، لە ماوەی ئەم هەفتەدا لە ئەبو زەبی لە ئیمارات پرسی ئاساییكردنەوەی پێوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل و دۆخی سووریا و پرسی درووزەكان لە ئیسرائیل و سووریای تاوتوێ كردووە.
بەپێی راپۆرتەكە قرا لە ئەبو زەبی چاوی بە شاندێكی عێراقی كەوتووە و ئەوان بە هیوان پێوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل بەهێز بكەن، گوتی، ئێمە خەریكە سەركەوتوو دەبین لە دروستكردنی پێوەندی لەگەڵ زۆرینەی وڵاتە عەرەبییەكان، لەوانەش كە پێوەندیی فەرمیمان نییە وەك لیبیا و سووریا و لبنان و عێراق، بەڵێ عێراقییەكان دەیانەوێ پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستن و بوونی ئێران لەسەر خاكەكەیان رەت دەكەنەوە، گوشار دەكەن بۆ ئەوەی حكوومەت و سوپای ئیسرائیل ئێران لە عێراق بكەنە دەرەوە. 
روونی كردەوە، ئەو گۆڕانە گەورەی لە عێراق رووی داوە، كورد و سوننە و شیعە لەگەڵ پێوەندییەكی بەهێزن لەگەڵ ئیسرائیل و هەندێكیان بە ئاشكرا داوای پێوەندی دەكەن، شاندە عێراقییەكە هەروەها داوای پاڵپشتیی ئیسرائیلی بۆ كارتێكردن لە ئەمەریكا لە دژی ئێران كردووە، عێراقییەكان دەیانەوێ بچنە پاڵ ئەو وڵاتانەی لە دەسەڵاتی ئێران رزگاریان بووە وەك لبنان و سووریا.  

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین