• هەواڵی بەپەلە

ریال مەدرید كار لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەك دەكات

هەرامان نیوز

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەستپێكردووە.

گرێبەستەكەی ئارنۆڵد لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئارنۆڵد سەرجەم ئۆفەرەكانی لیڤەرپوولی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رەتكردووەتەوە.

ئەوەشخراوەتە روو، ئەستێرە تەمەن 26 ساڵانەكە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی دەدات و یانە شاهانەكە دەیەوێت لە رێگەی بێڵینگهامەوە یاریزانەكە بە پەیوەندیكردنی بە مەدریدەوە رازی بكات.

ئالێكساندەر ئارنۆڵد

ئارنۆڵدلەگەڵ رێدز بەشداری لە 318 یاری كردووە و توانیویەتی 19 گۆڵ بكات و 83 گۆڵیش درووست بكات.

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین