• هەواڵی بەپەلە

ریال مەدرید گرێبەستی ئەسینسیۆ نوێدەکاتەوە

هەورامان نیوز

ریال مەدرید گرێبەستی راوول ئاسینسیۆی بەرگریکاری لاوی یانەکەی نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید زۆر بە ئاستە بەرزەکەی راوول ئەسینسیۆ دڵخۆشە، مێرێنگی پلانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە لاوەکەی داڕشتووە.

گرێبەستەکەی ئەسینسیۆ لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، یانە مەدریدییەکە مووچەی یاریزانەکە بەرزدەکاتەوە و گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکاتەوە.

دوای پێکانە سەختەکەی ئێدێر میلیتاوی بەڕازیلی، ئەسینسیۆ لە پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید شوێنی خۆی کردەوە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی دڵی کارلۆ ئانچێلۆتی و هاندەرانی یانەکەشی بەدەستهێناوە.

لەم وەرزە بەشداریی چوار یاریی تیپی یەکەمی ریال مەدریدی کردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە.

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین