• هەواڵی بەپەلە

زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی ھەرێم پلەی یەکەمی بەدەستھێنا

زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی عیراق پلەی دووەمی بەدەستھێنا.

بەپێی دوایین ریزبەندنی دامەزراوەی ” ئەی دی سایسنفیک ئیندێکس” بۆ ساڵی ٢٠٢٥، دوای ھەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەرانی زانکۆکان دەکات، ھاوشێوەی ساڵی رابردوو، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، ھەروەھا لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی عیراق پلەی دووەمی بەدەستھێناوە.
ھاوکات پرۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە پەیامێکدا سوپاسی مامۆستایان و توێژەران و خوێندکارانی زانکۆکەی کردووە و ئاماژەی بەوەدا، بەردەوام کار بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندییە جیھانییەکاندا دەکەن.

 

س: www.kurdsatnews.com

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین