هەورامان نیوز سەرۆکی ڕووسیا دوو ڕۆژ ئاگربەستی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ڕاگەیاند، بەڵام سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، ڕووسیا لەهیچ بەرەیەکی جەنگ شەڕی ڕانەگرتووە.چیرۆکی سەرەکی: دوای داواکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ پیشاندانی ویستی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەی مەسیح ئاگربەستێکی دوو ڕۆژی لەگەڵ ئۆکراینا ڕاگەیاند.لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە هەمووو بەرەکانی شەڕدا ڕووسیا نەیتوانیوە بەڵێنی خۆی بۆ ئاگربەست جێبەجێ بکات.ئۆکرانیا پێشنیازی وەستاندنی هێرشەکان بۆ ڕووسیا دەکات کە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بەردەوام بێت.ئەگەر ڕووسیا بە پێشنیازەکەمان ڕازی نەبێت، ئەوە بەڵگەیەکە کە بەنیازە تەنیا بەردەوامی بە ئەو کارانە بدات کە ژیانی مرۆڤەکان لەناو دەبەن و شەڕ درێژ دەکەنەوە.
س: www.ava.news