• هەواڵی بەپەلە

زێلێنسکی: پێویستە فشار لە پووتین بکەین هێرشەکان ڕابگرێت

هەورامان نیوز

بەرپرسانی ئەمریکا و ئۆکراینا لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا لە کۆبوونەوەدان و سەرۆکی ئۆکرایناش داوا دەکات فشار بخرێتە سەر پووتین بۆ ئەوەی کۆتایی بە جەنگ بهێنێت.چیرۆکی سەرەکی: دانوستانەکانی ئاگربەست لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بەسەرپەشتیی ئەمریکا لە سعوودیە دەستیپێکردووە و ئۆکراینا پێشنیازی هەیە و لەبەرامبەریشدا ڕووسیا مەرجی هەیە بۆ ڕازیبوون بە ئاگربەستەکە.لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: گرنگ نییە لەگەڵ هاوبەشەکانمان باسی چی دەکەین، پێویستە فشار لە پووتین بکەین بۆئەوەی فەرمانێک بۆ وەستاندنی بۆردوومانکردنی وڵاتەکەم دەربکات. ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئۆکراینا لە شاری جەددەی سعوودیە گفتوگۆکانیان لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستپێکردووە.باکگراوند: لە 2025-03-11، گەڕی یەکەمی دانوستان لەنێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئۆکراینا لە سعوودیە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بەڕێوەچوو.

س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین