هەورامان نیوز
بەپێی دواین پێشبینییەكان، سبەی شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، ئەوەیش لە ئەنجامی كاریگەریی بارستە هەوایەكی سارد.
ئەمڕۆ یەكشەم ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی، بە “وشە”ـی راگەیاند، سبەی دووشەم كاریگەریی ناجێگیری كەش لەسەر ناوچەكانمان زیاتر دەبێت، كە لە ئەنجامی بارستە هەوایەكی ساردی ناوچەكانی باكور و كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوورە، لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە كاتەكانی نێوان بەیانی بۆ نیوەڕۆ، ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت.
زیاتر گوتی، لەگەڵ بارینی بارانی رێژەی كەم بۆ مامناوەندیی پچڕ پچڕ، لە زۆربەی شوێنەكان و لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركووك، ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسكەی بەهێز هەیە.
كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، بەرەبەیانیی سبەی بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و كەركووك، لە ئەنجامی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور، شەپۆلێكی باران سەرەتا لەسەر ئەم ناوچانە دەست پێ دەكات، پاشان كاریگەریی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێم.
روونی كردووەتەوە، بارانبارین بەشێوەی نمەباران و هەندێ كات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و كەمێك زیادبوونی خێرایی با، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٢ – ٤) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ:
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆك : ٢٢ پلەی سیلیزی
كەركووك : ٢٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٨ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٣ پلەی سیلیزی
س: wishe.net