ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی خێرا به وڵاتانی دراوسێدا بخشێنین، تێده‌گه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئایدۆلۆجیبوون و توندڕه‌ویشیان له ڕووی ئاینییه‌وه، بەڵام شتێک به‌ناوی یاسا وه‌ک سه‌رچاوه و مه‌رجه‌ع دانراوه، تا پابه‌ند بن پێوەی و هه‌موو کرده‌وه‌کانیان له ژێر تیشکی یاسادا مانای خۆی وه‌ربگرێت. ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا پێوه‌ست نییه به حکوومه‌ت و داوده‌زگاکانی میرییه‌وه، به‌ڵکوو شامیکانیزمێکیشه بۆ ئه‌وه‌ی له باوه‌ڕی گشتیی خه‌ڵکدا بسه‌لمێت له‌نگه‌رێک له وڵات‌دا هه‌یه ناوی یاسایه و پاڵپشتێک هه‌یه به هه‌موو که‌موکوڕییه‌كانیشیەوە، ده‌توانین پشتی پێ قایم بكەین و ڕۆژانه ژن و منداڵمان له خه‌و جێ بێڵین و بۆ ئیشوکار له ماڵ بچینه ده‌ره‌وه و له ئیشیش به ئه‌رخه‌یانییه‌وه (سه‌ره‌ڕای ماندووبوونی ڕۆژانه) فۆکسمان له‌سه‌ر کاره‌کە بێت و هیچ شتێک به مه‌ترسیی نه‌زانین له‌سه‌ر چالاکی ڕۆژانه‌مان بۆ په‌یداکردنی بژێوی ژیانمان له دۆخێکی تێکچووی ئابووریی جیهانی و بە دیاریكراویش پلان دژی ئابووری هه‌رێمی کوردستاندا.
هه‌ر ئه‌م یاسایه وا ده‌کات دیسان شه‌و به سه‌رێکی ئه‌رخه‌یان و له‌شێکی ماندووه‌وه، خه‌ون به دنیای جوان بۆ خێزان و کۆمه‌ڵگەكەمانه‌وه ببینین. ئه‌م دیمه‌ن و دۆخه گشتییه، سه‌ره‌کیترین و له هه‌مانکاتدا سه‌ره‌تایترین ئه‌رکی یاسایه.
کاتێک یاسا له ئه‌رکی خۆی دابماڵرێت، له ڕاستیدا یه‌که‌م شت که ده‌ست پی ده‌کات، نایاسایی نییه، به‌ڵکوو داهاتن و جێگیرکردنی یاسایه‌کی تره که ته‌نیا گرووپ، باند، مافیا، حزب و… له‌سه‌ری ڕێکه‌وتوون و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی هاووڵاتی و بنه‌ما مه‌عنه‌وییه‌کانی وڵات و نیشتمانی تێدا ڕه‌چاو نه‌کراو.
ئه‌م دۆخه به ده‌ربڕینێکی تر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مرۆڤی سروشتی و یاسای دارستان له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مرۆیی‌دا، ئه‌م دۆخه ئه‌گه‌رچی به‌ناوی یاساوه ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام نه‌ک ته‌نیا یاسا نییه، نه‌ک ته‌نیا دژی یاسای پێشوویش نییە، به‌ڵکوو دۆخێکی سامناکتر و کوشنده‌تر دروست ده‌کات، ئه‌ویش سه‌روویاسابوونه. واته یاسای پێشێلکراوی ڕێكەوتن له‌سه‌كراو فڕی ده‌درێت و له کرداردا کۆمه‌ڵێک هێز و تێڵاوه‌شێن و حه‌یزه‌ران به ده‌ست، ده‌بن به جێبه‌جێکاری ئه‌و یاسا تازه داهاتووه! له ڕاستیشدا ئه‌و یاسایه یان ئه‌م دۆخه‌ی پێی ده‌ڵێین سه‌روویاسا، به‌ر له هه‌ر شتێک پێوه‌سته به چه‌قێک یان ناوه‌ندێک که که‌سێکی تێدایه، زه‌ینییه‌تێک که دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی به موڵکی خۆی ده‌زانێت و خۆی له سه‌رووی هه‌موو یاسایه‌که‌وه ده‌بینێت.
واته ئه‌م دۆخی سه‌روویاسابوونە، هه‌مان دیکتاتۆریه‌ت و ملهوڕیی تاکێکه که هێزی چه‌کدار و کۆماندۆی له به‌رده‌سته، بۆ چاوترسێنی هه‌ر كەس و ئیرادەیەك که بیه‌وێت بۆنێکی شنه‌ی ئازادی و شه‌ره‌ف و مه‌ردایه‌تی هه‌ڵمژێت. به‌داخه‌وه ئه‌و ڕووداوانه‌ی له شاری خۆشه‌ویست و کو‌لتووریی سلێمانی ده‌گوزه‌رێن، ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌که‌ن.
دیاره مه‌به‌ستی من ته‌نیا کوشتنی ناجوامێرانه و دڵڕه‌قانه‌ی چایچییه‌کی به شه‌ره‌ف و سه‌ربه‌رز و هه‌روه‌ها منداڵێکی بێ‌تاوان و بێگه‌رد نییه، به‌ڵکوو مه‌به‌ستم ئەو ڕه‌وتەیە چه‌ند ساڵێکە له‌و شاره‌دا ده‌ستی پێ کردووه و هه‌ڵاتنی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران بۆ هه‌ولێر و ڕاکردنی گه‌نجان له‌و سنووره بۆ ده‌ره‌وه و بێزاریی و بێنازیی گشتیی و بێ ڕۆحبوونی شاره‌که و ده‌یان دیمه‌نی سامناک و داهاتووکوژی دیکه‌یه، كە تا ئه‌م ده‌سکردنه‌وانه له‌سه‌ر شه‌قام و تۆقاندن و کوشتنی خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی ئاسایی شۆڕ بووه‌ته‌وه.
ئه‌م دیکتاتۆرسازیی و سه‌روویاسابوونە، به ئاسانی له ڕێگه‌ی دواین نیشانه‌وه که دانانی وێنه‌ی سه‌رۆکی ئێستەی یه‌کێتییه، ده‌بینرێت. واته هه‌موو شتێک ده‌بێ بچێته لای ئه‌و، ئاخر ئه‌و له‌سه‌ر هه‌موو دیواره‌کان ئاماده‌یه! وه‌ڵامی زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌کان ده‌داته‌وه و به‌ڵێنی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و مافیا ده‌دات! به جلی سه‌ربازییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت و وێنای که‌سایه‌تییه‌ک ده‌کات هه‌میشه ئاماده‌ی جه‌نگ و توندوتیژییه!
با زۆر له‌سه‌ری نه‌ڕۆین، ئێمه ئه‌م ڕه‌فتار و جووڵانه‌مان له سه‌رده‌می حوکمڕانیی به‌عسدا بینیوه، جلی سه‌ربازی و ته‌راتێن و ڕمبازێن به سواری ئه‌سپ له‌ناو به‌غدا! سه‌ردانی چوار ماڵه پیره‌ژنی ڕه‌شوڕووت و ده‌یان ڕه‌فتاری دیکه که ته‌نیا بۆ سه‌ر شاشه و ئه‌و مه‌کینه‌یه‌ی پڕۆپاگه‌نده و بانگه‌شه بوون بەوەی یه‌کێک هه‌یه له سه‌رووی یاساوه! یه‌کێک هه‌یه فریادڕه‌س! ده‌توانێت له ڕۆژانی تاریک و شه‌وانی نووته‌کدا بگات و به خۆی و ئه‌سپه‌که‌یه‌وه کلیلی به‌خته‌وه‌ری به دیاری بێنێت، به‌ڵام ئێسته نه‌ک ته‌نیا له کوردستان، به‌ڵکوو عێراق و هه‌موو دنیایش ده‌زانن و به قووڵی تێگه‌یشتوون که به‌عس و کۆپییه‌کانی له هه‌رکوێ بن، جگه له خوێن و ماڵوێرانی و ده‌سدرێژیی، هیچینر به‌رهه‌م ناهێنن و ئه‌و وێنه فشۆڵ و درۆزنانه‌یه ئیتر وه‌ڵامده‌ره‌وه نابێت! با له باتی ئه‌سپی سپی، سه‌یاره‌ی ڕه‌شی جامڕه‌شیش لێ بخوڕی!
به‌داخه‌وه ئه‌م دۆخه و ئه‌م باره نائاساییه و ئه‌م سه‌روویاسابوونە، سلێمانیی به‌ره‌و داڕمانی یه‌کجاریی بردووه، مرۆڤ حه‌قه لای خۆیه‌وه بپرسێت ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه بڕێک دڵڕه‌قانه و سیاسیئامێزی‌ش بێت، ئایا کوشتنی خه‌ڵکی بێتاوانی به شه‌ره‌ف بۆ ئه‌وه نییه چاوه‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی مافیایی وه‌ک هه‌ڵدڕینی شاخی گۆیژه و پرۆژه پڕ سووده‌کانی خۆیان و گرووپی به‌رژوه‌ندییەكانیان لابەن و له ڕێگه‌ی خوێنی پاکی که‌سانی سه‌ربه‌رز و خۆبژێوەوە، گریفانی خۆیان سیخناخ له پاره‌ی خه‌یاڵی بکه‌ن؟
تۆ بڵێی ئە‌م یارییه تا کوێ بڕ بکات؟، ئاخۆ له‌مپه‌ر و “نه‌خێر”ێکی گه‌وره چاوه‌ڕوانیی ئه‌م ڕه‌وته سه‌ڕۆیه ناکات؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیارانی هاوشێوه، ڕوونه بۆمان کاتێك دەزانین هیچ هێزێک ته‌نیا به پاره و به‌شبه‌شێنە، ناتوانێت پێکهاته‌ی خۆی ڕابگرێت و متمانه‌ی ئه‌ندام و تاقمه‌کانی بکڕێت، به‌ڵکوو شتێک له سه‌رووی ئه‌مانه‌وە هەیە ناوی مه‌عنه‌ویات و به‌هاکانه، له هیچ وڵاتێکیش مادیات و قازانجیی دارایی چه‌ند ده‌سته‌یه‌ک تا سه‌ر نه‌بووە و دره‌نگ و زوو ڕۆحی گشتیی کۆمه‌ڵگە به ده‌نگی ورە و زایه‌ڵه‌ی به‌ها به‌رزه‌کانییه‌وه، قه‌ڵاوه‌ژووی کردوون.
س: wishe.net
uiurw6