• هەواڵی بەپەلە

سودانی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بڕیاریدا

هەورامان نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پارەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی زیادكرد.

سەرچاوەیەك ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ڕازی بووە تێچووی بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت لە شەش دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد بکات و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە بەپێی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس ڕاگیراوە و دادگای فیدڕاڵی عێراقیش بڕیاری داوە، كە یاسای نەوت و گازی هەرێم نادەستوورییە و دەبێت هەناردەی نەوت لەڕێگەی (سۆمۆ)وە هەناردە بكرێت.

دوای بەدوای ئەو بڕیارەش، چەند جارێك كۆبوونەوە لەنێوان هەرێم و عێراق و كۆمپانیاكانی نەوتی هەرێم ئەنجام دراوە، بەڵام كێشە لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوت و بڕی تێچووی بەرهەمهێنان بوو، كە لە هەرێم تێچووی بەرهەمهێنان زیاترە بەراورد بە عێراق، ئەوەش بەهۆی جیاوازی شێوازی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم لەگەڵ عێراق.

س: xelk.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین