• هەواڵی بەپەلە

سودانی و بافڵ تاڵەبانی تاوتوێی پرسی مووچەیان کرد

هەورامان نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبوونەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە، و لەدیدارێكدا گۆڕانکارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێكران، هاوکات جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنەکانی هەرێم و عیراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، هاوبەشیی راستەقینە و رێککەوتنە سیاسییەکان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت پرسی مووچە و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار كردەوە كە پرەنسیپی راستەقینە و هاوبەشیی تێدا پەیڕەو بكرێت، ببێتە مایەی سەقامگیری و وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت.

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەكێتی پەرۆشی پێكهێنانی حكومەتێكی دادپەروەر و دوور لە جیاكارییە لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاریدا، دەمانەوێت هاوبەشی راستەقینە بین لە بەڕێوەبردنی هەرێمەكەمان و هەمووان بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە كار بۆ خزمەتی خەڵكەكەمان و بەهێزتركردنی هەرێمەكەمان بكەین.

لەبەشێکیتری دیدارەکەدا پرسی سەرژمێری و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و گرنگی دیدی هاوبەش بۆ سەرجەم پرسەکان و بەردەوامیی دیالۆگ و راوێژی نیشتمانیی نێوان لایەنەکان جەختی لەسەرکرایەوە لەپێناو پاراستنی ئارامی و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

س: xelk.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین