هەورامان نیوز
ئاڤا نیوزسەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەسەر ئامادەکردنی پلانێک بۆ خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە.چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-3-23، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیای ئێرنست ویۆنگ، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی چاکسازی هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید، کرد.ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە قۆناغەکانی کارکردنی چاکسازیی بانکی کرا کە حکومەت بۆ داڕشتنەوە و پەرەپێدانی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید پەسەندی کردووە.٠ تاوتوێی پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید کرا بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ئامانجەکانی چاکسازی بانکیدا بگونجێت.٠ باس لە قەرزەکانی هەردوو بانکەکە و میکانیزمی دانەوەی قەرزەکانیان کرا.٠ کۆمپانیای ئێرنست و یۆنگ ڕاپۆرتێکیان پێشکەش کرد کە تێیدا ئۆفەرە دارایی و تەکنیکییەکانیان خستەڕوو بۆ پڕۆژەی دامەزراندنی بانکی یەکەمی ڕافیدەین.
س: www.ava.news




