هەورامان نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا کە بە میوانداریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، لەلایەن فراکسیۆنە کوردییەکانەوە لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پرسیار ئاراستەی سوودانی كرا.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند: كۆبوونەوەكە نزیكەی چوار كاتژمێری خایاند و گفتوگۆی چڕوپڕ سەبارەت بە چەند پرسێك كرا، لەومیانەدا پەرلەمانتارە كوردەكان پرسیاری مووچەی فەرمانبەرانیان ئاراستەی سوودانی كرد، لە وەڵامەكانیدا سوودانی پرسەكەی وابەستە كرد بە یاسای بودجە و پشكی هەرێمی كوردستان و ڕایگەیاند كە بۆ ئەو سێ مانگەی كۆتایی ئەمساڵ تەنیا 781 ملیار بۆ هەر مانگێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی ماددەی 60ی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق، سەرۆكوەزیران عێراق دەسەڵاتی گواستنەوەی پارەی هەیە لە وەبەرهێنانەوە بۆ تەشغیلی، پەرلەمانتارە كوردەكان لە سوودانیان پرسیوە بۆ ئەو بڕیارە نادات، ئەویش لە وەڵامدا بیانووی ئەوەی هێناوەتەوە كە دادگا فیدڕاڵی هەندێ كۆد و بەندی دروست كردووە كە پەیوەستە بە ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە.
گۆشەیەكی دیكە: هاوکات سوودانی داوای لە پەرلەمان کردووە دەنگ بە یاسای موازەنە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بدەن، تاوەکو دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت و کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت.
س: www.ava.news