هەورامان نیوز
محەمەد ئیكرامی نیا گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رای گەیاند، گەرووی هورمز جارێكی تر بە جەنگ ناكرێتەوە و هێزەكانی ئێران بەگوێرەی بەرژەوەندیی وڵاتەكەیان بەردەوام دەبن لە “پاراستنی گەرووەكە”.
ئیكرامی نیا ئەمڕۆ سێشەم 14ی تەمووز، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێ، “بە جەنگ و جووڵەی شەڕانگێزی و هێرشەكانی ئەمەریكا، جارێكی تر گەرووی هورمز ناكرێتەوە، هێزە چەكدارەكانیش لە گەرووی هورمز پاشگەز نابنەوە”.
لە بەشێكی تری لێدوانەكەی گوتەبێژی سوپای ئێراندا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تاكە رێگە بۆ كردنەوەی هورمز ئەوەیە رێز لە مافەكانی ئێران بگیرێت. دووپاتیشی دەكاتەوە كە پابەند دەبن بە تۆڵەكردنەوەی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
كەمێك لەمەوبەر بڵاو كرایەوە كە دوو كەشتیی ئیماراتی لە هورمز كراونەتە ئامانج.
س: wishe.net







