هەورامان نیوز
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی هه‌ڵمه‌تی بۆردمانی ئه‌مڕۆی ئێران و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه 140 بنكه و پێگه‌ی ستراتیجی ئێرانیان بۆردمان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “سێنتكۆم” كه له تۆڕی ئێكس بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، شه‌وی شه‌موو له‌سه‌ر یه‌كشه‌م تا به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕی سێیه‌می بۆردمانه‌كانی ئێرانمان ئه‌نجام دا، بۆ سزادانی هێزه‌كانی ئێران له ئه‌نجامی هێرشیان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی تری بازرگانی له گه‌رووی هورمز.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، توانیمان 140 ئامانجی سه‌ربازی له ناو خاكی ئێران به وردی له ڕێی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه بۆردمان بكه‌ین، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش له بنكه‌كانی وشكایی و ده‌ریایی و درۆنیش له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر ئاسمانی ئێران هه‌ڵدران.
له‌باره‌ی جۆری ئه‌و ئامانجانه‌ی خاپووركراون، سێنتكۆم نووسیویه‌تی، پێگه‌كانی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و درۆن و توانای هێزی ده‌ریایی ئێران و دامه‌زراوه‌كانی چه‌ك و جبه‌خانه و تۆڕی پێوه‌ندییه‌كان و بنكه‌كانی چاودێری ده‌ریاوانی كرانه ئامانج و به ته‌واوی وێران كران.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، له ئه‌نجامی سێ گه‌ڕی بۆردمانه‌كان، توانیومانه زیاتر له 300 ئامانج له ناو خاكی ئێران به وردی بپێكین.
هاوكات ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه له سه‌ره‌تای ئایار/مایۆ تا ئێسته یارمه‌تی تێپه‌ڕینی 800 كه‌شتی بازرگانی و 400 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاممان داوه تا به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ببن.
س: wishe.net







