• هەواڵی بەپەلە

سێ‌ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا دا و 7 كەس برینداربوون

هەورامان نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاوی کردەوە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، لەسەر ڕێگای ڕانیە – سەرکەپکان، 7 کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر رێگای گشتیی رانیە – سەرکەپکان ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان سێ‌ ئۆتۆمبێل ڕوویدا.

ئاشكراشی كردووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە 7 كەس بریندار بوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و لە ڕووداوێکی دیكەدا لەسەر ڕێگەی سەنگاو-چەمچەماڵ، دوو کەس بریندار بوون.

س: xelk.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین