هەورامان نیوز
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، سەبری ئۆک لە ‘بەرنامەی تایبەت’ی ستێرک تیڤی دا قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئێستای ناوچەکە کرد.
گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. گەلی کورد، لەگەڵ دۆستانیان، بەرامبەر بە گۆشەگیری بەردەوامن لە ناڕەزایەتیەکانیان. هەروەها لە تورکیا باس لە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت. هەموو ئەمانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
بێگومان هەموویان گرنگن. ڕووداوەکانی ئەم دواییە و بە تایبەتی لەسەر پرسی ئیمرالی و ڕێبەر ئاپۆ، ئەو گفتوگۆیانەی کە بەڕێوە دەچن مانای خۆیان هەیە. ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ساڵە لە زیندانی ئیمرالی بەدیل گیراوە. هەموو ساتێک، هەر کاتژمێرێک، ڕۆژانە لە ژێر بەدواداچوون و ڕۆژەڤی بزووتنەوەکەمان، پارتەکەمان، گەلەکەمان و ڕۆژەڤی دەوڵەتی تورک دایە، قەد لەم ڕۆژەڤەدا جیاواز نییە. لەم ساڵانەی دواییدا هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی بە پێشەنگایەتی دۆستانی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدراوە. هەڵمەتەکە گرنگ بوو. زۆرێک لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، بەتایبەت ژنان، گەنجان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، سیاسەتمەداران، ئەکادیمیستەکان لەم هەڵمەتەدا بەشدار بوون. لە چوار گۆشەی جیهانەوە، ئاسیا، ئەمریکا، ئەمریکای لاتین، ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژنان ڕاپەڕین. کۆمەڵگاکە ڕاپەڕین. لە ڕاستیدا هەڵمەتێک دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە. ئەنجامەکەشی دەرکەوت. ئامانجی ئەم هەڵمەتە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بوو. نە ئێمە، نە گەلەکەمان و دۆستانمان تەنها بە هەڵگرتنی گۆشەگیری ڕازی نەبوین و نابین، بەڕاستی پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەر لە هەموو شتێک مسۆگەر بکرێت و هەموو ئەو هەوڵ و تێکۆشانە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. دوایین جار وەک دەزانن عومەر ئۆجالان ڕێگەی پێدرا سەردانی ڕێبەر ئاپۆی کرد. ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی ڕاگەیاند.
نوێ دەکرێتەوە…




