• هەواڵی بەپەلە

سەرچاوەیەكی ئاگاداری ئیسرائیلی: ئەگەری زۆرە سەرۆكی سووریایش تیرۆر بكرێت

هەورامان نیوز

ئەكادیمی و سیاسەتمەدارێكی دیاری ئیسرائیل لە نووسینێكیدا لە ماڵپەڕی “ئێكس” ئاشكرای كردووە، لەو جەنگەی ناوچەیەی گرتووەتەوە، ئەگەرێكی زۆر هەیە بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریایش تیرۆر بكرێت، چونكە خاكی وڵاتەكەی بۆ میلیشیاكانی ئێران و حزبوڵا واڵا كردووە.
پێگەی “ئیلاف” ئەمڕۆ سێشەم 12ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، د. موئیر میسری كە ئەكادیمی و سیاسەتمەدارێكی دیاری ئیسرائیلییە و بەردەوام لەبارەی سیاسەتی ئێستە ئیسرائیل و ناوچەكە نووسین و لێدوان بڵاو دەكاتەوە، لە نووسینێكدا لە “ئێكس” دەڵێ، لەو جەنگەی غەزە و لبنانی گرتووەتەوە و زۆربەی سەركردەكانی حەماس و حزبوڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژراون، ئەگەری زۆرە بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریایش تیرۆر بكرێت و رەنگە لە بەرنامەدا بێت.
د. موئیر كە بەردەوام بە زمانی عەرەبی لێدوان بۆ كەناڵە عەرەبییەكان دەدات، بینەرێكی زۆری هەیە و وەك چاودێرێكی شارەزا گوتەكانی وەردەگرن، بۆ لێدوانەكەی تیرۆركردنی بەشار ئەسەد، هەندێك لە گوێرانی لە دژین و بەشێكی تریش پێیان وایە كاتی تیرۆكردنی هاتووە، چونكە لەوەتەی راپەڕین لەو وڵاتە  لە 2011ەوە بەرپا بووە، ئەسەد خاكی وڵاتەكەی واڵا كردووە بۆ میلیشیاكانی سەربە ئێران و حزبوڵای لبنان، بەهۆی شۆڕشی سووریاوە جیا لە كوژرانی هەزاران كەس، هاوكات ملیۆنان سووری ئاوارە بوون.
هەر لە دەستپێكردنی شۆڕشی سووریا لە 2011وە و هاتنی میلیشیاكانی سەربە ئێران و حزبوڵای لبنان بۆ ناو خاكی ئەو وڵاتە، بەتایبەتی لە دوای جەنگی غەزە لە 2023، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا، پێگە سەربازییەكانی میلیشیاكان و حزبوڵا لە سووریا دەكەنە ئامانج، هاوكات چەندان فەرماندەی سەربازیی ئێرانیش لەو وڵاتە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمەریكاوە كوژراون.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین