ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە لە تارانی پایتەختی ئێران، ڕێبەری باڵا و سەرککۆماری ئێران ببینێت و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەش کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، دەگاتە تاران بڕیارە چاوی بە عەلی خامەنەیی؛ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بكەوێت، سێ پرسی کە یەكێکیان هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانە تاوتوێ دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: “ڕاگرتنی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئێران هەژموونی لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق هەیە لەو چوارچێوەیەش پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێداگری لەسەر بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتە و لایەنەکان لە ئەجێندای سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران دەبن.”
کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی فەرمانگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز وای گوت.
زانیاریی زیاتر:”دڵنیاکردنەوەی ئێران لەوەی هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان دەبن”. کارۆخ خۆشناو وای گوت.زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوەکوردستانئێرانسەردار جەبارشەیری بکە لە:
س: www.ava.news
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سێ پرس لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەکات
ووتاره پهیوهندیدارهکان



