هەورامان نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سێ پرس لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سێ پرس لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەکات

ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە لە تارانی پایتەختی ئێران، ڕێبەری باڵا و سەرککۆماری ئێران ببینێت و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەش کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، دەگاتە تاران بڕیارە چاوی بە عەلی خامەنەیی؛ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و  محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران  بكەوێت، سێ پرسی کە یەكێکیان هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانە تاوتوێ دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: “ڕاگرتنی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئێران هەژموونی لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق هەیە لەو چوارچێوەیەش پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێداگری لەسەر بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتە و لایەنەکان لە ئەجێندای سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران دەبن.”
کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی فەرمانگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز وای گوت. 
زانیاریی زیاتر:”دڵنیاکردنەوەی ئێران لەوەی هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان دەبن”. کارۆخ خۆشناو وای گوت.زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوەکوردستانئێرانسەردار جەبارشەیری بکە لە:
س: www.ava.news

Exit mobile version