• هەواڵی بەپەلە

سەرۆک بارزانی و کونسوڵی فەڕەنسا بارودۆخی سیاسیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

هەورامان نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە یان برێم، کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لەدیدارەکەدا، کونسوڵی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆک بارزانی نیشاندا و جەختی لە بەردەوامیی ئەو پەیوەندییە گرنگ مێژووییە کردەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا، سوپاسی ڕۆلی بەرچاوی سەرۆک بارزانییان کرد لەو پاڵپشتیانەی کە هەیانبووە لە بنیادنان و گرنگیدان بە پێشڤەچوون و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییەی نێوان هەردوولا.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی کونسوڵی فەڕەنسای کرد و ئاماژەی بەوەدا کە فەڕەنسا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ڕۆڵی فەڕەنسای لە گشت قۆناغە مێژووییەکانی گەلی کوردستان بە گرنگ وەسفکرد و ڕایگەیاند کە شانازی بەو پەیوەندییانەوە دەکەین.

بارودۆخی سیاسیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە گشتی و پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەبوون.

س: xebat.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین