هەورامان نیوز
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلێکى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و ماوەى سێ رۆژ باران بارین بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە هەڤاڵ سدیق، شارەزاى کەشناسی ڕاگەیاند: لە رۆژانى 18و 19و 20ى ئەم مانگى کەشێکى ناسەقامگیر ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکات، ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى ناوچەکانى دەریاى ناوەڕاست، بەهۆیەوە شەپۆلێکى تاوەباران و هەورەبروسکە هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
س: xelk.org