هەورامان نیوز
شاندی باڵای ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه، گه‌یشته رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌شداریی بكات.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئیتاڵیا هاوشێوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به ناوبژیوانیی عومان به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام ته‌نیا شوێنی دانوستانه‌كه له مه‌سقه‌ته‌وه بۆ رۆما گۆڕاوه.
ئیسماعیل به‌قائی پێش به‌ڕێكه‌وتنی بۆ رۆما به میدیاكانی گوت، له رۆژانی رابردوودا هه‌ڵوێستی سه‌یر و جیاواز و دژبه‌یه‌كیان له ئه‌مه‌ریكا بیستووه، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه بده‌ن.
ئه‌و داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد كه رێكاره‌كانی رابردوو بۆ دانوستان دووباره نه‌كاته‌وه و كاتێك ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن، كه ئه‌مه‌ریكا به بێ كاریگه‌ریی وه‌رگرتن له ئیسرائیل داخوازییه‌كانی بخاته روو.
پێده‌چێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی دانوستانی ئه‌مڕۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بێت و ئێران گوتوویه‌تی، به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر مافی پیتاندنی یۆرانیۆم ناكه‌ن و به‌شێك نییه له دانوستانه‌كان.
عه‌باس عێراقچی هه‌فته‌ی رابردوو گوتی، ئه‌و مافه بۆ ئێران پارێزراوه و له‌وانه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه دانوستان بكه‌ن كه به‌هۆیه‌وه نیگه‌رانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڕه‌وێننه‌وه، به‌ڵام پرسی پیتاندن شتێك نییه سازشی له‌باره‌وه بكه‌ن.
جێی باسه دوو بۆچوون هه‌ن، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه به یه‌كجاری كۆتایی به پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنرێت و ئێران بۆی نه‌بێت درێژه به پیتاندن بدات، بۆچوونی دووه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رێككه‌وتنی 2015 كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ئێران بۆی هه‌بوو به رێژه‌ی 3.67% یۆرانیۆم بپیتێنێت.
له رۆژانی رابردوودا مشتومڕی ئه‌و مافه زۆر زیاتر بووه و چ له ناوخۆی ئێران و چ له ئه‌مه‌ریكا، قسه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئیسرائیل و تیمێكی تره‌مپ دژی هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی ئه‌تۆمیی ئێران و تیمكی تریش پێی وایه ده‌كرێ به دانوستان، پێش به هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌كی ئه‌تۆمی بگیرێت.
ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی تره‌مپ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاندی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، دوو لێدوانی جیاوازی له رۆژانی رابردوودا هه‌بووه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ده‌ڵێت ئامانجیانه به ته‌واوی كۆتایی به پلانی ئه‌تۆمیی ئێران بهێنن، له شوێنێكی تر گوتبووی ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستی به‌وه نییه له سه‌رووی 3.67% یۆرانیۆم بپیتێنێت، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه لێك دراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له خوارووی ئه‌و رێژه‌یه رازییه، ئه‌وه‌یش هه‌مان رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ساڵی 2015ی نێوان وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌مه ئیسرائیلییه‌كانیشی نیگه‌ران كردووه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا له دوو رۆژی رابردوودا چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان و مۆساد ئاڵوگۆڕی بیروڕایان هه‌بووه.
جێی باسه رێژه‌ی پیتاندنی ئێسته‌ی یۆرانیۆم له ئێران سه‌رووی 60%ه و بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی، پێویسته رێژه‌كه بگه‌یه‌نرێته 90% و ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی مه‌ودایه‌كی زۆری نییه.
شه‌مووی رابردوو 12ی نیسان، یه‌كه‌م گفتوگۆی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به میوانداریی عومان له مه‌سقه‌تی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئانا سكرۆجیما باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عومان له مه‌سقه‌ت، له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی و شاندی یاوه‌ری كۆبوونه‌وه‌یان كرد.
ئه‌وكات كۆشكی سپی گفتوگۆكه‌ی به هه‌نگاوێكی باش هه‌ژمار كرد و بڵاوی كرده‌وه، هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه شه‌مووی داهاتوو دیداریان هه‌بێت.
س: wishe.net