• هەواڵی بەپەلە

شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات

هەورامان نیوز

ئەمشەو شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی عێراق دەگاتە هەولێر و بەدواداچوون دەكەن بۆ لیستی مووچە و ناوی فەرمانبەران و تەرازووی پێداچوونەوە.وێنە گەورەكە: شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای دوو ڕۆژ مانەوەیان لە بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و دارایی عێراق لە ماڵی دكتۆر فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و دواتریش كۆبوونەوەیان لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق لە ماڵی دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕانەوە هەرێمی كوردستان. لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە شاندێک بۆ بەدواداچوونی لیستی مووچە و ناوی فەرمانبەران و تەرازووی پێداچوونەوە بنێرێتە هەولێر، شاندەکەش لە پێنج کەس پێکهاتوون، لە ڕێگان و ئەمشەو دەگەن.ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق سەرەڕای ئەوەی ئەرێنی بووە، بەڵام هیچ بڕیارێكی كۆتایی بۆ ناردنی مووچە نەدراوە.   ئەمەش بزانە: بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 26-01-2025 کۆبوونەوەیەکی دیکە لەنێوان هەولێر و بەغدا بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت  بڕیار لەسەر چەند شتێک بدرێت.
س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین