هەورامان نیوز
شاندی باكوری كوردستان گەیشتنە رۆژئاوا و لە قامیشلۆ لەگەڵ پارتی یەكێتی دیموكراتیك (پەیەدە) كۆبوونەوە.
شاندەكەی باكوری كوردستان پێكدێت لە تولای حاتیمۆغولاری هاوسەرۆكی دەم پارتی، كەسكین بایندر هاوسەرۆكی دەبەپە، گوڵجان كاچماز پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان و گوتەبێژی دەستپێشخەریی یەكێتیی دیموكراتیك، عەلی بۆزان پەرلەمانتار لە مێرسین، نوێنەرانی نووسینگە و ڕێكخراوەكانی مەدەنییەكان.
بەپێی ڕاگەیەنراوی دەم پارتی، ئامانج لە سەردانەكە دەربڕینی پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانان و ئەنجامدانی زنجیرە كۆبوونەوەیەكە لەگەڵ لایەنە سیاسی و پێوەندییدارەكانی ڕۆژئاوای كوردستاندا.
هاوكات هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ئەنەكەسە و لایەنەكانی تر كۆ دەبنەوە و پاڵپشتی باكوری كوردستانیان بۆ دووپات دەكەنەوە.
شاندەكە لە هەرێمی كوردستانەوە چوونە رۆژئاوا و پاڵپشتیی هەموو كوردستانیان بۆ بەرخودانی رۆژئاوا دووپات كردەوە.
س: wishe.net







