له‌وكاته‌ی سه‌رده‌می نووری مالیك بوو، كێشه‌ی ڕژد له پێدانی مافه داراییه‌كانی كورد له به‌غدا ده‌ستی پێ كرد، تا تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی پێشوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به هاوكاری و چاوساغیی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانی و هاتنه‌ئارای گه‌لێك ڕووداو و هه‌ڵوێستی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی تر، ئه‌و خاڵه نه‌گۆڕه‌ی بۆ هه‌مووان ئاشكرا بووه، ئه‌وه‌یه: “عێراق نه پابه‌ندی ده‌ستووره و نه كوردیش به هاووڵاتیی خۆی ده‌زانێت”. ئه‌م دوو ڕسته‌یه شرۆڤه‌ی زۆری ده‌وێ، به‌ڵام من لێره‌دا به كورتی ڕانانێكیان له‌سه‌ر ده‌كه‌م.
پێوه‌ست به ڕسته‌ی یه‌كه‌م “عێراق پابه‌ندی ده‌ستوور نییه” ده‌بێت بپرسین بۆچی عێراق پابه‌ندی ده‌ستوورێك نییه كه خۆی له په‌رله‌مان په‌سندی كردووه؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره زۆری ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بشێت بگوترێت ئه‌وه‌یه، كاتی په‌سندكردنی یه‌كه‌مین ده‌ستووری عێراقی نوێ له ساڵی 2005، ڕاستییه‌كه‌ی به مه‌عریفه و تێگه‌یشتن و سه‌رپشكی كورد به ڕۆحێكی دیموكراسییانه‌وه /به دڵنیاییه‌وه ئێسته ده‌زانین هه‌ڵه‌مان كرد و ده‌بوو به ڕۆحێكی تۆڵه‌ستێنانه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه‌مان ببردایه‌ته كۆتایی/، به چاودێریی وڵاتانی هاوپه‌یمان و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بگه‌یشتایه به ئه‌نجام.
عه‌ره‌ب به سوننه و شیعه‌وه، هێشتا تای خۆشیی ڕووخانی سه‌دام و هاتنه‌سه‌ر حوكمڕانییه‌ك كه 10%ی كورد خه‌باتیان بۆ ڕووخانی دكتاتۆره‌كه‌ی نه‌كردبوو، به‌ری نه‌دابوون. به ڕاستی له‌وكاته‌ی ئه‌وان له‌و تایه‌دا ده‌ژیان، كورد به ڕۆحێكی دیموكراسییانه‌وه ڕێگه‌ی ناهه‌مواری دامه‌زراندنی حكوومه‌ت و وڵاتی بۆ خۆش كردن، به‌ڵام ئه‌وان به‌هۆی ئه‌و تایه و دیاره گوتاری كورد و هاونه‌وایی ڕۆژئاواییه‌كان له داننان به ماف و خه‌باتی كورددا، كۆمه‌ڵێك یاسایان تێپه‌ڕاند و په‌سندیان كرد، دوایی زانیان ناتوانن له ئه‌ستۆی بێن، په‌شیمان بوونه‌وه.
واته ئه‌وان به‌و زه‌ینییه‌ت و عه‌قڵه خێڵه‌كی و تایفییه‌وه، ئێسته ده‌زانن سیستمه‌كه فیدراڵییه، به‌ڵام پێیان قووت نادرێت، ئه‌وان ته‌نیا و ته‌نیا به دیكتاتۆرپه‌رستی گۆش كراون، واته ڕه‌نگه به‌هۆی دۆخی پاش ڕووخانی سه‌دام و ڕژێمی به‌عس و پێواری ده‌سه‌ڵات. ملیان بۆ كۆمه‌ڵك به‌های دیموكراتییانه دابێت، به‌ڵام هه‌موو ده‌زانین دیموكراسی ته‌نیا یاسایه‌ك نییه په‌سند بكرێت و ئیتر له تاقێك داینێی تۆزی لێ بنیشێت، به‌ڵكو سایكۆلۆجیا و ڕۆحییه‌تی جێبه‌جێكردنیشی دوێت، بۆیه ئێسته دوای دنیایه‌ك گێرمه‌وكێشه و هه‌وڵ و ماندووبوونی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌م و ته‌نانه‌ت ناوندگیریی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپایش، هێشتا یاری به قووت و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و مووچه وه‌ك چه‌ك و كارتی سیاسی دژی كوردستان به‌كار دێنن.
قسه‌كانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ر ئه‌و وانه‌یه ده‌ڵێت كه له سه‌ره‌وه باسم كرد. ئه‌و گوتی، ئێمه له دانیشتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی حكوومه‌تی عێراق، به وردی باسی مووچه‌مان كرد و ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی شێلگیر بوو له ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاتی هه‌رێمدا، پێی گوتن “باشه ئێوه واز له پارتی و… بهێنن، ئێمه كه نه‌وتمان ڕاده‌ست كردووه تا مووچه بۆ خه‌ڵك وه‌ربگرین، چی به خه‌ڵك و شه‌قام بڵێین؟”. ئه‌مه هه‌م قووڵایی ڕۆحی دیكتاتۆرییه‌ت و دژه‌فیدراڵی و دژه‌پێكه‌وه‌ژیان ده‌رده‌خات، هه‌میش شكستی خواست و پڕۆژه‌ی /ڕاستییه‌كه‌ی پیلانی/ عێراقچیتی ده‌سه‌لمێنێت.
ڕسته‌ی دووه‌می باسه‌كه‌م ئه‌مه‌یه: بۆچی عێراق كورد به هاووڵاتیی خۆی نازانێت؟. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێوه‌ندیداره به وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ممان، عێراق وڵاتی خێڵ و ناوه‌ندگه‌رایه، واته پێڕه‌وی پێكهاتێك ده‌كات، كرۆكی زه‌ینییه‌تێكی ناوه‌ندییه نه‌ك فره‌ده‌نگ، بۆیه ده‌بێت سه‌رۆك خێڵ، سه‌رۆك عه‌شیره‌ت، دیكتاتۆری ڕه‌های بێت و له‌سه‌ر هه‌موو شته‌كان بڕیار بدات و سه‌رپشك بێت، ئه‌مه له هه‌ناوی سیاسییه‌كانی عێراق به سوننه و شیعه‌وه په‌لی داكوتاوه و ئه‌سته‌مه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌یه بتوانن هاوكێشه‌كه ببینن، بۆیه داننانی ئه‌وان به هاووڵاتیبوونی كورد ته‌نیا له له‌فز و كه‌لامدایه و هیچ بنه‌مایه‌كی واقیعی له سیاسه‌ت و سایكۆلۆجیایاندا نییه، چونكه ئه‌وان خۆیان پێ سه‌رۆك و تۆیان پێ به‌رده‌سته، ئه‌وان خۆیان پێ خاوه‌ن و تۆیان پێ كۆیله‌یه، له‌م حاڵه‌ته‌یشدا هاووڵاتیبوون له سیاسه‌تی ناهۆشیاری عێراق و عێراقچێتیدا هیچ مانایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی نییه، ئه‌گه‌ر نا چۆن ده‌بێت مووچه فه‌رمانبه‌رانی خۆی هه‌مان ڕۆژ بدات، به‌ڵام مووچه‌ی كوردستان له كونی ده‌رزیشدا بێت بیانوویه‌كی بۆ ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوای بخه‌ن.
ئه‌وه له حاڵێكدا به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری ئه‌مه‌ریكی (CEWORLD)، عێراق له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی، چواره‌مین هێزی ئابوورییه كه 270 ملیار و 879 ملیۆن دۆلار یه‌ده‌گی هه‌یه. به هه‌ر پێوه‌رێك چاوی لێ بكه‌یت، وڵاتێكه له‌سه‌ر خه‌زێنه كڕ كه‌وتووه و یه‌كێكه له گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی دنیاش، بۆیه هاووڵاتیبوونی كورد له عێراقدا، ته‌نیا قسه‌ی سه‌ر كاغه‌زه له یاسادا و له زه‌ینییه‌تی عێراقیشدا هاووڵاتیبوون هیچ پێگه‌یه‌كی نییه و ئه‌وان له هاوكێشه‌ی داگیركه‌ر و داگیركراو، ئاغا و ڕایه‌ته‌وه چاو له كورد ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و خه‌ونه‌یان پووچه‌ڵ بووه‌ته‌وه و ڕۆحی به‌رخۆدان و شۆڕشی كوردستان ئه‌وانیشی كرد به‌م پیاوه فسفسۆكانه‌ی ئێسته، ئامرازه‌كان دژی ئێمه به‌كار دێنن، به‌ڵام ئه‌مه حاشا له‌و ڕاستییه ناكات كه عێراق كوردی ناوێت، به ده‌ربڕینێكی تر، عێراق خۆی واژووی شكستی پڕۆژه‌ی عێراقچێتی كردووه، له‌م خاڵه‌دا هه‌م عێراقی ئیحتیلال و هه‌م ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئیحتیلالگه‌را، ددانیان به پڕۆژه‌یه‌كدا هێناوه كه خۆیان دامه‌زرێنه‌ر یان به‌ڕێوه‌به‌ر و چاوساغی بوون. شكستی عێراق، هه‌م وه‌ك وڵات و هه‌م وه‌ك حوكمڕانی.
به‌دڵنیاییه‌وه كێشه‌ی مووچه ئامرازێكه و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی زۆری له كوردستان دروست كردووه، به‌ڵام جگه له عێراق و عێراقچییه‌كان كێ به‌رپرسیاره لێی؟ له‌مه بترازێت عێراق هه‌رچییه‌كی بۆ بكه‌ی هه‌ر له‌م كرداره ناكه‌وێت، بۆیه واباشه به سه‌رنجدان به‌و گۆڕانكارییانه‌ی پێده‌چیت له ناوچه‌كه‌دا له داهاتووی دوور یان نزیك به‌دی بێن، كورد بیر له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخی خۆی بكاته‌وه و كارتی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌رز بكاته‌وه.
س: wishe.net