• هەواڵی بەپەلە

شوفێرانی بارهەڵگر ڕێگەی كەركووك- سلێمانییان گرت

هەورامان نیوز

بەیانی ئەمڕۆ دووشەم شوفێری بارهەڵگرەكان بەهۆی ڕێوشوێنی زۆری بازگەیەك، دەستیان بە ناڕەزایی كرد و ڕێگەی نێوان كەركووك و سلێمانییان گرت. ئەمەیش هاتوچۆی ئەو ڕێگەیەی پەكخست و ماوەیەكی زۆرە خەڵك ناتوانن بەرەو ئاراستەی گەیشتن بە سلێمانی و كەركووك بڕۆن.
عەباس خالید یەكێك لە شوفێری بارهەڵگرەكان گوتی، شوفێران بڕیاری گرتنی ڕێگەكەیان دا، بەهۆی مانەوەی ماوەیەكی زۆر لە چاوەڕوانی دەربازبوون لە بازگەیەك، هەموو كات چەندان سەعات لە ڕیز دەمێننەوە، ئەمەیش دەبێتە هۆی زیانی مادی گەورە بۆ خاوەنی بارهەڵگرەكان و شوفێرەكانیش.
زیاتر گوتی، ئێمە نامانەوێ هیچ ڕێوشوێنێكی تەناهی لە بازگەكان بەرانبەرمان نەگیرێتەبەر، بە پێچەوانەوە لەگەڵ ڕێكارە تەناهییەكانین، بەڵام پێویستە میكانیزمێك بۆ بارهەڵگرەكان دیاری بكرێت و بە پەلە چارەسەری ئەو گرفتە بكرێت.
ئاكۆ شوان شوفێری ئۆتۆمبێلێكی تری ئاسایی كە چاوەڕێی كردنەوەی ڕێگەكەیە  و دەڵێ،  داخستنی ڕێگە دەبێتە هۆی دروستبوونی خنكانی هاتوچۆ و زیان بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت، بە تایبەت ئەوانەی بەساڵاچوو و نەخۆشیان لەگەڵدایە.
زیاتر گوتی، چاوەڕوانی و مانەوەی زۆر بەهۆی داخرانی رێگەوە تا ئێستە بووەتە هۆی بوورانەوەی چەندان كەسی بەساڵاچوو، بۆیە پێویستە بە پەلە ڕێگەكە بكرێتەوە و چارەسەری كێشەی بارهەڵگرەكانیش بكرێت.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین