• هەواڵی بەپەلە
Homeوتارشکاندنی سوپای ئسڕائیل بە پیلانی هەورامیەکان

شکاندنی سوپای ئسڕائیل بە پیلانی هەورامیەکان

هەورامان نیوز

ن/فریاد هەورامی

ساڵی (١٩٤٨) بە بڕیارێکی سەرانی جولەکەکان و پشتگیری خۆرئاوەیەکان، قەوارەی زایۆنی لە سەرخاکی داگیرکراوی فەلەستین درووست دەکرێت و گەمارۆیەکی توند دەخەرێتە سەر ووڵاتی فەلەستین، بەشێك لە ووڵاتانی عەرەبی وەك: عێراق، میسر، ئەردەن، سوریا. سوپا دەنێرن بۆ ووڵاتی فەلەستین بەمەبەستی بەگژداچونەوەی قەوارەی زایۆنی و ڕزگارکردنی خاکی داگیرکراوی فەلەستین، ووڵاتی عێراق سەرەتا چەند سوپایەك دەنێرێت بەڵام بەهۆی ناپاکی ناوخوی سوپاکە سەرکەووتو نابن لە ئەرکەکانیاندا پاشان بەسەرکردایەتی موتەسەریفی شاری سلێمانی “عومەر عەلی” ووڵاتی عێراق سوپایەك دەنێرێت بۆ فەلەستین کە چەندین کورد بەشداری دەکەن لە بڕیارەکانی بەگژداچوونەوەی قەوارەی زایۆندا، چەند کەسێك لە خەڵکی ناوچەی هەورامانی باشوری کوردستانی گەورە لە ناو ئەو سوپایەدا بە چالاکی بەشداری دەکەن و چالاکی کەم وێنەیان دەبێت، سەرکردەی سوپای عێراق “عومەر عەلی” زۆر سود لە هەورامیەکان وەردەگرێت و بەتایبەتی زمانەکەیان لە بواری هەواڵگیری لە دەزگای بێ تەلەکان بەکاردێنێت و سوپای ئیسرائیل لە زمانەکە تێناگەن و تووشی شۆك دەبن، بەمەش سوپای عێراق پیلانەکانیان سەرکەووتودەبێت و هەتا شاری “جنین” سوپاکەیان پێشڕەوی دەکات، لەژێر فشاری ئینگلیزەکان دەسەڵاتی سیاسی ئەوکاتەی ووڵاتی عێراق ساڵی (۱۹٥۱) لە ووڵاتی فەلەستین پاشە کشێ بە سوپاکەی دەکات و سوپاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ووڵاتی عێراق.

بەندە لە کتێبی نارنجڵە: مێژوو، سۆسیۆلۆژیا، تۆپۆگرافیا. ناوی سەربازە نارنجڵەکانم تۆمارکردووە، دەروازەیەکی پوختی ڕووداوەکانی جەنگەکەم لەسەر زاری خودا لێی خۆشبێت حاجی “عەبدوڵا حەملە” ئاشناکردوە و لە کتێبەکەدا وەك مێژوویەك تۆمارم کردوە و دۆکێمێنت کردووە هەتا لە وونبون و فەوتان بەدووربێت و بە نەوەکان ئاشنابکرێت، چونکە هەر میلەتێك ئاشنای ڕابردووی خۆی نەبێت ئایندەی ڕووناك نابێت.

خودا لێی خۆشبێت حاجی عەبدوڵا لەو چاوپێکەووتنەدا بۆ کتێبەکەم لەگەڵی ساز کرد کۆمەڵێ زانیاری گرنگی پێدام، کەساڵی “۱۹٤٨” برابوونە ووڵاتی فەلەستین لەگەڵ کۆمەڵێك لە هاوڕێ نارنجڵەکانی کە ئەمانە بوون:

١- عارف حسین

۲- حاجی ساڵەح ڕەزا

٣- عەبدوڵا حسین

٤- حەمە ڕەحیم فەتاح

٥- حاجی ئەحمەد

لە نێو ژیانێکی سەخت و دژواردا لە ڕیزی پێشەوەی جەنگدا بو ماوەی چوار ساڵ بەردەوام لە تێکۆشان و جیهادابوون دژبە سوپای داگیر کەری ئیسرائیل، لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا کۆمەڵێ یادەوری شیرین و تاڵیان بەڕێ کرد، حاجی عەبدوڵا ووتی: خودا لێ خۆشبێت حاجی “ساڵح ڕەزا” دەستگیرانداربوو لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا دەی ووت خۆزگە شەهید نەدەبووموو دەگەڕامەوە چاوم بە دەست گیرانەکەم دەکەووت، حاجی عەبدوڵا ووتی: ساڵی (۱۹٥۱) گەڕاینەوە و دانیشتوانی گوندی نارنجڵە پێشوازی گەرمیان لێکردین.

ئەوانەی وازیان لە سوپای عێراق هێنا دواتر دامەزراندن نەیگرتنەوە.

خودا لێی خۆشبێت “عەینەدین ئەحمەد نارنجڵەی” دواتر بەشدار کرد لە سوپای عێراق، کەسێکی زۆر لێ هاتوو شارەزابوو لە بواری سەربازیدا و مین هەڵگرتەوەو هەندەسەیدا، دواتر سوپاس عێراق ناردی بۆ ووڵاتی ئەردەن لە جەنگێکدا فڕۆکەیەکی خستە خواروە و بەهۆی لێ هاتووەیەکەیەوە کرا بە ئەفسەر، کە گەڕایەوە بۆ ووڵاتی عێراق پلەی ئەفسەری لێ وەرگیرایەوە.

ساڵی (۲۰۰۷) چاوپێکەووتنێکم لەگەڵ باپیرم (حاجی ساڵح ڕەزا) ئەنجامدا، باپیرم ووتی: ساڵی (۱۹٤٨) زۆر بە سەختی بەگژ سوپای داگیر کەری ئیسرائیلدا ڕۆشتینەوەو پشتگیری برا موسڵمانە فەلەستینیەکانمان دەکردوو و ڕێگەمان نەئەدا کە خاکەکەیان داگیر بکرێت، بەڵام ووڵاتی عێراق فشاری لێکراو و بەردەوام نەبوون و گەڕاینەوە بۆ نارنجڵە، لە کۆتای چاوپێکەووتنەکەدا ووتی: خۆزگە نە دەگەڕامەوە و لە ووڵاتی فەلەستین شەهید دەبووم.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین