• هەواڵی بەپەلە

شەش فەرمانبەری دەروازەی گومرگی نێوان كەركووك- هەولێر گیران

هەورامان نیوز

دەستەی دەسپاكی عێراق رای گەیاند، شەش فەرمانبەری دەروازەی گومرگی كەركووك- هەولێر گیراون، ئەویش بە تۆمەتی ئەوەی بە زۆرەملێ‌ پارەیان لە هاووڵاتییان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ سێشەم 14ی تەمووز، دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، لە نووسینگەی لێكۆڵێنەوەی كەركووكی دەستەی دەستپاكی، یاداشتی گرتنی شەش فەرمانبەر جێبەجێ كراوە كە لە دەروازەی نێوان كەركووك و هەولێر كار دەكەن.
وەك دەستپاكی ئاماژەی بۆ كردووە، ئەو فەرمانبەرانە بەوە تۆمەتبارن سەرانەیان لە هاووڵاتییان وەرگرتووە، بە ئەنقەست كارەكانیان رانەپەڕاندووە، هەرچەندە كارەكانیان یاسایی بووە، بۆ ئەوەی ناچار بن پارەیان پێ بدەن.
فەرمانبەران رادەستی لێكۆڵینەوە كراون و ئۆپراسیۆنی گرتنیشیان بە هاوكاریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی كەركووك بووە.
 

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین