• هەواڵی بەپەلە

شەپۆلە بەهێزەكەی باران و تەرزە گەیشت

هەورامان نیوز

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، حاڵەتی سەرەکی شەپۆلەکە گەیشتە عێراق و ھەورە بروسکەی توند و بارینی تەرزەی لەگەڵدایە و سات بەسات لە هەرێمی كوردستان نزیك دەبێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاسمانی ئێستای عێراق و ناوچەکە وەک دەردەکەوێت حاڵەتی سەرەکی شەپۆلەکە دەستی پێکردوە لەسەر ناوچەکانی ناوەراست و ڕۆژئاوای عێراق کەڵەکە ھەوری گەورە چالاکبووە لەگەڵ ھەورە بروسکەی توند و بارینی تەرزە لەھەندێ شوێنەکان.

ڕاشیگەیاند، سات بۆ سات ئەو ھەورانە سەردەکەون بە ئاڕاستەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، کە ھەڵگری بارانی زۆر و ھەندێکیان تەرزەی گەورە و چریان لەگەڵدایە بێگومان لەکاتی ھاتنیان گۆرانکاریان بەسەردا دێت ھەر لەلاوازبوون و دووبارە چالاکبوونەوەیان لە ئاسمانی ناوچەکەدا.

وتیشی، “لە کاتە جیاوازەکانی ئەمشەو تا بەرەبەیانی دوو سبەی ڕۆژی دوو شەممە 4/11/2024 لەسەرجەم ناوچەکان ھەرێمی کوردستان کەش ناجێگیر و باراناوی ئەبێت و جاروبار ھەورە بروسکەی زۆر بەھێزیش چالاک ئەبێت و پێویستە لە شوێنی بەرز و نەگونجاو نەمێننەوە”.

سەبارەت بە لافاو دەڵێت: ھەرچەندە شوێنەکان ناتوانرێ دیاری بکرێ بە ئاسانی، بەڵام لەو شوێن و رێگایانە نزیک مەبنەوە، کە لە حاڵەتەکانی پێشتری بارانی بەھێزدا ئاویان تیا کۆبووەتەوە یان مەترسی لافاویان لێدەکرێ لەبەر ئەوەی لەم حاڵەتە ناجێگیرانەی کەش ھەموو ئەگەرێک کراوەیە و تەنانەت پێچەوانەکەشی، کە ھیچ لافاوێک نەبێت و شەپۆلەکە بەشێوەیەکی ئاسایی تێپەرببێت .

ڕوونیشی كردەوە، بەرەبەیانی دوو شەممە 4-11-2024 کاریگەری ئەم قۆناغەی شەپۆلەکە کۆتایی پێدێت، بەڵام لەنێوان لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو دووبارە ئەگەری دروستبوونەوەی ھەوری ناوخۆیی و ھەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەبێتەوە پاشان بەیەکجاری کۆتایی پێدێت.

س: xelk.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین