• هەواڵی بەپەلە

فرۆشتنی چەند ژمارەیەكی نایابی ئۆتۆمبێل ڕاگەیەنرا

هەورامان نیوز

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە فرۆشتنی چەند ژمارەیەكی تابلۆی ئۆتۆمبێلی “نایاب” ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ناونووسین بۆ ئەم ژمارە دڵخوازانە دەست پێدەکات و ئەو كەسانەی خوازیاری کڕینی ئەم ژمارانەن دەتوانن لە ڕۆژ و کاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢٤/٨/٢٨ لەکاتژمێر (٩ – ١٢ ) دەتوانن ناو تۆمار بکەن بۆ ژمارەی (C 4000) و هەروەها ژمارەی (1976) هەموو پیتەکانی بەردەستە جگە لە ( W Z ) و ژمارەی (1977) هەموو پیتەکانی بەردەستە جگە لە پیتەکانی ( D G H S).

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٨/٢٩ لەکاتژمێر ( ٩ – ١٢ ) دەتوانن ناو تۆمار بکەن بۆ ژمارەکانی (T 4000) و هەروەها ژمارەی (1978) هەموو پیتەکانی بەردەستە جگە لە ( H N ) و (1979) هەموو پیتەکانی بەردەستە جگە لە ( D K S ).

جەختیشی كردۆتەوە، پێوستە داواکار خۆی ئامادە بێت و بەڵگەنامەی خۆناساندن کارتی نیشتمانی یان ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی پێ بێت.

س: xelk.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین