هەورامان نیوز
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه له ڕێی بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه هه‌شت مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی پاشماوه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له كه‌ركووك بۆردمان كران.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی عێراق هاتووه، بۆردمانكردنه‌كه به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری ورد و دڵنیاكه‌ره‌وه بووه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی كۆكراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی بوونی چه‌كدارانی پاشماوه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر به‌رپرسیاریه‌تی فیرقه‌ی 11ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركووك.
ئاماژه‌ی داوه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی و به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی شانه‌ی پێكانی ئامانجه‌كان له نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، بۆردمانه‌كان به وردی ئه‌نجام دراون و مۆڵگه و پێگه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له كه‌ركووك له ڕێی فڕۆكه‌ی جه‌نگی “سزناكرڤان” بۆردمان كران.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی عێراق دووپاتی كرده‌وه، له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كان هه‌شت مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش به ته‌واوی وێران كران.
س: wishe.net







