• هەواڵی بەپەلە

فەرمی؛ یوڤێنتوس راهێنەری نوێی ناساند

هەورامان نیوز

 

بەشێوەیەکی فەرمی ئیگۆ تودۆری کڕواتی وەک راهێنەری نوێی یوڤێنتوس دەستنیشانکرا.

ماڵپەڕی فەرمی یوڤێنتوس بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی تیاگۆ مۆتا لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخراوەتەوە و لەشوێنی ئەو ئیگۆ تودۆر وەک راهێنەری نوێی یانەکە دیاریکراوە.یانە ئیتاڵییەکە سوپاسی تیاگۆ مۆتا و ستافەکەی دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

یوڤێنتوس دوو یاریی لەسەریەک بەرامبەر ئاتالانتا و فیۆرێنتینا دۆڕاند و کۆی دۆڕانەکانی ئەم وەرزەی لە سێریای بۆ سێ یاریی بەرزکردەوە. بیانکۆنێری زۆرترین یەکسانبوونی لەم وەرزەدا هەیە و لە کۆی 29 یاریی 13 جار یەکسانبووە.

یوڤێ لەگەڵ مۆتا لە چامپیۆنزلیگ و جامی ئیتاڵیا دوورخرایەوە و لە سێریا ئەی خەریکە لە چوار پلەی یەکەم دووردەکەوێتەوە و ئێستا لە پلەی پێنجەمدایە. یوڤێنتوس لە 29ی ئەم مانگە و لەدوای تەواوبوونی پشووی فیفا، رووبەڕووی جێنوا دەبێتەوە.

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین