هەورامان نیوز
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند جارێک ئاگر لە چیای گۆیژە کەوتەوە، قایمقامی سلێمانی دەستگیردنی کەسێکی ڕاگەیاند بە تۆمەتی سووتاندنی چیاکە.
ئەمڕۆ شەممە 4ی تەموزی 2024، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، “کەسێک تۆمەتی سووتاندنی شاخی گۆیژە دەستگیرکرا”.
تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژدا پێنج جارە ئاگر لە ئەزمەڕ و گۆیژە و دەوروبەری دەکەوێتەوە کە بەهۆیەوە نزیکەی پێنج سەد دۆنم زەوی و هەزاران دار سووتاون.
س: hawlati.co