هەورامان نیوز
ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داوای له حكوومه‌تی قه‌ته‌ر كرد كۆتایی به مانه‌وه‌ی رێبه‌رانی حه‌ماس له‌و وڵاته بهێنێت. وا دیاره حكوومه‌تی قه‌ته‌ر رازی بووه و رای گه‌یاندووه، رێ به مانه‌وه‌ی هیچ رێبه‌رێكی حه‌ماس له قه‌ته‌ر نادات.
ئه‌مه‌ریكا گله‌یی كردووه و گوتوویه‌تی، گرووپی حه‌ماس ته‌نانه‌ت داوای پڕۆژه‌ی ئاشتیشی ره‌ت كردووه‌ته‌وه، بۆیه‌ش مانه‌وه‌ی رێبه‌رانی ئه‌و گرووپه له قه‌ته‌ر چیتر قبووڵكراو نییه.
هه‌رچه‌نده حه‌ماس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا به گرووپێكی تیرۆریستی داده‌نرێت، به‌ڵام له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا له قه‌ته‌ر باره‌گایان هه‌بووه.
ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، نابێت رێبه‌رانی حه‌ماس له هیچ وڵاتێكدا بمێننه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به هاوبه‌شی خۆی هه‌ژماریان ده‌كات.
فاینشاڵ تایمز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره رێبه‌رانی حه‌ماس له قه‌ته‌ره‌وه بۆ توركیا بگوازرێنه‌وه.
رۆژنامه‌كه ویستوویه‌تی له‌مباره‌یه‌وه بۆچوونی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ربگرێت، به‌ڵام ره‌تیان كردووه‌ته‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌ن.
پێشتریش عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر، پڕۆژه‌یه‌كی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی كاتی خستبووه روو، به‌ڵام حه‌ماس ره‌تی كردبووه‌وه و گوتبووی ده‌یانه‌وێت ئاگربه‌سته‌كه هه‌میشه‌یی بێت.
هێشتا دیار نییه قه‌ته‌ر ماوه‌یه‌كی دیاری كردووه تا رێبه‌رانی حه‌ماس وڵاته‌كه جێبهێڵن یان هێشتا ته‌نیا له چوارچێوه‌ی لێدوان و بۆچووندایه.
ئه‌مه‌ریكا قه‌ته‌ر به هاوپه‌یمانێكی گرنگی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ داده‌نێت، له رێی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌وڵی داوه ئاگربه‌ست له غه‌زه رابگه‌یه‌نێت و ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی حه‌ماسیش پێوه‌ندی هه‌بووه و جگه له قه‌ته‌ر، میسریش له‌م رووه‌وه رۆڵی كارای گێڕاوه.
س: wishe.net