• هەواڵی بەپەلە

كاتی تەواوبوونی ڕێگای دەربەندیخان- کەلار ڕاگەیەنرا

هەورامان نیوز

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رێگای دەربەندیخان- کەلار بەسەردەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەو ەو نیشتەجێکردن پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی ڕێگای دووسایدی (دەربەندیخان- کەلار)ی بەسەرکردەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا ڕایگەیاند، مایەی خۆشحاڵیە پڕۆژەکە قۆناغی گرنگی بڕیوە و بەپێی ستاندارد و رەِوشە ئەندازیارییەکانی دیاریکرابو جێبەجێکراوە و 92%ی تەواو بووە.

ئاشكراشی كرد، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە بەرێژەی ٩٩٪ تەواو دەکرێت و دواتر دەچێتە خزمەتی هاووڵاتیان.

پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی ڕێگای دووسایدی (دەربەندیخان- کەلار)، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و درێژییەکەی ٤١ کیلۆمەترە، لەنێو پڕۆژەکەدا ٣٥ پردی تێدایە، کە درێژییەکەیان بە چوون و هاتن دەگاتە پێنج کیلۆمەتر و زۆرینەیان تەواو کراون، ھاوکات پردی ئاوە خێری، کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆژەکە لەڕابردودا تەنھا لە ١٥٪‏ی تەواو کرابوو، بەڵام لە ماوەی دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەم و لەئێستادا رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە زیاتر لە ٩٢٪‏، ھەر لە سۆنگەی خەمخۆری بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە و پڕۆژەکانی دیکەی وەزارەت، لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن زیاتر لە 10 جار بەشێوەی مەیدانی سەردانی سنورەکەی کردوە و بەدواداچوونی بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان کردوە.

س: xelk.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین