• هەواڵی بەپەلە

كوردی سووریا پێشوازی لە چەكدانانی پەكەكە دەكەن

هەورامان نیوز

لە دوای بڕیاری 12مین كۆنگرەی پەكەكە بە چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە لەسەر داوای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گیراوی پەكەكە، پێشوازیكردن لەو بڕیارە بەردەوامە، هەریەك لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا و بەڕێوەبەریی خۆسەریی رۆژهەڵات و هەسەدە و حزبە سیاسییەكانی رۆژئاوا بڕیارەكەیان بە گرنگ لە قەڵەم دا.
ئەنەكەسە لە بەیاننامەیەك ئەو هەنگاوەی بە گۆڕانكارییەكی گرنگ و ئەرێنی دانا كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی هەلی ئاشتی و سەقامگیری لە توركیا و تەواوی ناوچەكە، هەلێكی راستەقینەیە بۆ چارەسەرێكی گشتیی سیاسییانە بۆ دۆزی كورد لە توركیا، كە مافە رەواكانی گەلی كورد لە چوارچێوەیەكی دەستووری و دیموكراسی مسۆگەر دەكات.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری خۆسەریی رۆژئاوا پێی وایە ئەو هەنگاوە مێژووییە و چارەسەرێكی ریشەییە بۆ كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمایەكی ئاشتی و دیموكراسی و دادوەریی كۆمەڵایەتی، كاریگەریی گەورەی لەسەر دۆخی سووریا دەبێت، بەتایبەتی ناوچە كوردییەكان بۆ چەسپاندنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و بەیەكەوەژیانی پێكهاتەكان.
هەرچی هەسەدەیە، مەزڵووم عەبدی لە پۆستێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی، بڕیارەكەی پەكەكە مایەی رێزگرتنە و متمانەمان بەوە هەیە ئەو بڕیارە رێگە لەبەردەم دەست پێكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسی و ئاشتی لە ناوچەكە خۆش دەكات، هیوادارین هەموو لایەنە پێوەندیدارەكان هەنگاوی گرنگ بنێن و هەمووان پاڵپشتیی پێویستی دۆخەكە بكەن. 
سلێمان ئۆسۆ سكرتێری حزبی یەكێتیی كوردستانی پێی وایە هەنگاوەكە زۆر گرنگە بۆ كۆتاهێنان بە دەیان ساڵ لە توندوتیژی و رەخساندنی زەوینەیە بۆ دەست پێكردنی قۆناغێكی نوێ بۆ چەسپاندندنی ئاشتی و سەقامگیری لە توركیا و ناوچەكە، هەرچی پەیەدەیە ستایشی هەنگاوەكەی كرد بە مێژوویی وەسف كرد.
پارتی دیموكراسیی پێشكەوتنخوازی كورد لە سووریا بڕیارەكەی پەكەكەی وەك گۆڕانكارییەكی گەورە و مێژوویی وەسف كرد، دەبێتە هۆی داڕشتنەوەی پێوەندیی نێوان توركیا و كورد و رێگە بۆ هێوربوونەوەی دۆخی توركیا و عێراق و سووریا خۆش دەكات، بەڵگەیەكە لەسەر ئەوەی كاتی پەنابردن چەك و توندوتیژی كۆتایی هاتووە، دەركەوتووە كە ماف تەنیا بە زەبری هێز وەرناگیرێت، بگرە دەبێت دانایی و خەباتی ئاشتییانە و كاری سیاسی لەگەڵدا بێت. 

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین