• هەواڵی بەپەلە

كوردێك پۆستێكی باڵای لە عێراق وەرگرت

هەورامان نیوز

فەریق شوان پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراقی وەرگرت، ئەوەش لە پێناو وەرگرتنەوەی ئەو پۆستانەیە كە پشكی كوردە پێشتر پێی نەدراوە.
ئەمڕۆ یەكشەم یەكی كانوونی یەكەم، بۆ وەرگرتنی پۆستەكانی كورد لە بەغدا، كوردێكی رەواندز پۆستێكی باڵای وەرگرت.
پێشتر پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق پشكی كورد بوو، بەڵام دوای خیانەتی 16ـی ئۆكۆتبەری 2017 ئەو پۆستە لای كورد نەمابوو.
ئەو كەسەی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، فەریق شوان مەزهەر رواندزییە كە جێگری ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق بوو، ئێستە بووەتە ئەمینداری گشتی و ئەو پۆستەی وەرگرتووتەوە كە لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
ئەو پۆستەش بۆ كورد زۆر گرنگە و هەوڵ دەدرێت بەپێی رێككەوتنی سیاسی، پۆستەكانی تری كورد لە سلكی سەربازی وەربگیرێنەوە و كورد پێگەی خۆی هەبێت.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین