هەورامان نیوز
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە خاتوو هۆڵی ڤێر، كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا، نێچیرڤان بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە خاتوو ڤێر كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێیدا، وەك كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، بۆ خواست، هەروەها پاڵپشتی هەرێمی كوردستانی بۆ كارەكانی نیشان دا، بۆ زیاتر برەودان بە پێوەندییەكانی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان.
لای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی بەریتانیا، خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان دەربڕی، دووپاتی لە كاركردن و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پێوەندییەكان لە هەموو بوارەكاندا، كردەوە.
گفتوگۆكردنی دوا پێشهات و دۆخی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە، لایەنێكی تری دیدارەكە بوو.
س: wishe.net







