• هەواڵی بەپەلە
Homeدەنگوباسجیهانكۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌نگلادیش به‌ تیرۆریست ناسرا و هه‌ر جۆره‌ چالاكییه‌كی لێ قه‌ده‌غه‌...

كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌نگلادیش به‌ تیرۆریست ناسرا و هه‌ر جۆره‌ چالاكییه‌كی لێ قه‌ده‌غه‌ كرا

هەورامان نیوز

حكوومه‌تی به‌نگلادیش دوای ئه‌و توندوتیژییانه‌ی كه‌ ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی به‌دواوه‌ بوو، هه‌ر جۆره‌ چالاكییه‌كی له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی قه‌ده‌غه‌ كرد.
سی ئێن ئێن بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی خۆپێشاندان و توندوتیژییه‌كانی به‌نگلادیش، سه‌رووی 200 كه‌س كوژراون، بۆیه‌ جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ته‌واوی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌و پارته‌ بڕیاری داخستنیان دراوه‌ و به‌ رێكخراوی تیرۆریستی ده‌ناسرێن.

ژماره‌ی دانیشتووانی ده‌گاته‌ سه‌رووی 165 ملیۆن كه‌س

شێخ حوسه‌ینه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش و هاوپه‌یمانه‌كانی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌و پارته‌یان به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌ كه‌ له‌ هاندانی خوێندكاران و په‌ره‌سه‌ندنی خۆپێشاندانه‌كان رۆڵی هه‌بووه‌.
به‌نگلادیش وڵاتێكی ئیسلامییه‌ و له‌گه‌ڵ هیندستان و میانمار دراوسێیه‌، ژماره‌ی دانیشتووانی ده‌گاته‌ سه‌رووی 165 ملیۆن كه‌س و به‌ هه‌شته‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیا له‌ رووی ژماره‌ی دانیشتووان داده‌نرێت.
ناوی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ پاكستانی رۆژهه‌ڵات بوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتووانی به‌نگالین، ساڵی 1971  به‌ فه‌رمی له‌ پاكستان جیا بووه‌وه‌. سه‌رووی 90%ی به‌نگالییه‌كان مسوڵمان و سوننه‌ن.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین